کوردستانی
بكوژانى منداڵێك دهستگیركران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم، ژن و پیاوێکیان دەستگیرکرد، لەپارێزگای دیالە منداڵێکی خاوەن پێداویستی تایبەتیان کوشتووە.
راگهیهندراوێك له بهڕێوهبهرایهتیی گشتیی ئاسایشى سلێمانى:
٢٠٢٥/٨/٧ دوای بڵاوبونەوەی هەواڵی کوشتنی منداڵێکی خاوەن پێداویستی تایبەت لەپارێزگای دیالە، لەلایەن ژن و مێردێکی بەخێوکەر و هەڵاتنی تۆمەتباران بەرەو هەرێمی کوردستان، بەپێدانی زانیاری هەواڵگری لەلایەن (خلیه الصقور)ی پارێزگای کەرکوک سەر بە هەواڵگری عێراق، دەستبەجێ بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی وردی بۆ دۆزینەوەی شوێنی تۆمەتباران ئەنجامدا و بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، توانیان شەوی ٢٠٢٥/٨/١٠لەقەزای چەمچەماڵ هەردوو تۆمەتباری داواکراو دەستگیربکەن و بەپێ ی تایبەتمەندی کەیسەکە دوای لێکۆڵینەوە هەردوو تۆمەتباری بکوژ ڕادەستی هێزە ئەمنیەکانی عێراق دەکرێنەوە.
لەئێستادا تۆمەتباران بە ماددەی(٤٠٥) لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکانیان بەردەوامە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش - سلێمانی
ع
بیروڕا

