کوردستانی
"فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم كراونه‌ته قوربانى"
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
ئێوارەی ئەمرۆ دوو شەممە، سەڵاحەدین محەمەد بەهادین، ئەمینداری گشتیی یەكگرتووى ئیسلامیی كوردستان، سەردانی عەلی باپیر، سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی كرد.
نوسینگەی سەڵاحەدین بەهادین بڵاویكرده‌وه "لە دیدارەكەدا بارودۆخی ناوخۆ و هەرێم و عیراق و ناوچەكە و پەیوەندییەكانی نێوانیان گفتوگۆی لە بارەوە كرا".
باس له‌وه‌شكراوه "هەردوولا هاوڕابوون كە خراپی گوزەرانی هاوڵاتییان و نەدانی مووچە لە كاتی خۆیدا و پابەندنەبوونی هەرێم و بەغدا بە رێكەوتنەكەی نێوانیان، بۆتە هۆكاری ئەوەی كە فەرمانبەران و مووچەخۆران ببنە قوربانیی و هەردوولا بێ باكیشن بەرانبەر بە چارەسەركردنی كێشەكان".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم تا ئێستا مووچه‌ى مانگى پێنجیان وه‌رگرتووه‌و مووچه‌ى دوو مانگى رابردوو دیار نییه كه‌ى دابه‌شده‌كرێت.
ع
بیروڕا

