کوردستانی

بڕیارێك بۆ هەولێر و دهۆك دەدرێت و سلێمانی و هەڵەبجە ناگرێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕیارێك بۆ هەولێر و دهۆك دەدرێت و سلێمانی و هەڵەبجە ناگرێتەوە


مەودا میدیا-
بەپێی بڕیارێكی فەرمانگەی سەرپەرشتیاری دادوەری هەولێر، بۆ لەمەودوا ئەو ئۆتۆمبێلانەی تووشی رووداوی هاتوچۆ دەبن لەلایەن مەفرەزەكانی پۆلیسەوە دەستبەسەر ناكرێن و دەدرێنەوە بە خاوەنەكانیان.

لە بڕیارەكەدا داوا لە گشت دادوەرانی لێكۆڵینەوە كراوە كە دوای ئەنجامدانی پشكنینی هێڵكاری شوێنی رووداو و پشكنینی ئامێرسازی بۆ ئۆتۆمبێلەكان راستەوخۆ هەر لە شوێنی رووداوەكە تەسلیم بە خاوەنەكانیان بكرێتەوە.

فەرمانگەی سەرپەرشتیاری دادوەری هەولێر ئاماژەی بە هۆكاری دەركردنی ئەو بڕیارەش كردووە و دەڵێت"چونكە هێشتنەوەی ئەو ئۆتۆمبێلانە لە بنكەكانی پۆلیسدا زیان بە ئۆتۆمبێلەكان و خاوەنەكانیشیان دەگەیەنێت".

ئەوەش لە كاتێكدایە كە تا ئێستا هیچ ئاماژەیەك نییە كە بڕیارێكی لەو جۆرە لە پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵبجە جێبەجێ‌ دەكرێت یان نا، چونكە بڕیارەكە لەلایەن ئەنجومەنی دادوەرییەوە بۆ سەرجەم پارێزگاكان دەرنەكراوە، بەڵكو لەلایەن فەرمانگەی سەرپەرشتیاری دادوەری هەولێر تەنها ئاراستەی سەرۆكایەتی دادگاكانی تێهەڵچوونەوەی هەولێر و دهۆك بە تەنها كراوە.

وێنەی بڕیارەكە

ئ پ 


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە