کوردستانی
"بڕیاره سه‌یره‌كه‌ى وه‌زیرى دارایی هه‌رێم جێگه‌ى سه‌رسوڕمانه"
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
له ماوه‌ى پێش جه‌ژنى قوربانى ئه‌مساڵ، وه‌زاره‌تى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تیی داوایكردووه له وه‌زاره‌تى دارایی بۆ ئه‌وه‌ى پێش جه‌ژنى قوربان، مووچه‌ى كه‌مئه‌ندامان جیابكرێته‌وه، پێش جه‌ژن دابه‌شبكرێت، به‌ڵام دواى زیاتر له دوو مانگ وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه.
سه‌نگه‌ر عوسمان، جێگرى سه‌رۆكى یه‌كێتیی كه‌مئه‌ندامان به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "به‌هۆى خراپى دۆخى دارایی كه‌مئه‌ندامان داوامانكرد، مووچه‌ى كه‌مئه‌ندامان له وه‌زاره‌تى كار جیابكرێته‌وه و مانگانه دابه‌شبكرێت".
وتیشى "بۆ ئه‌و مه‌به‌سته وه‌زاره‌تى كار‌و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تیی نوسراوێكى ئاراسته‌ى وه‌زیرى دارایی هه‌رێم كرد و داوایكرد مووچه‌ى كه‌مئه‌ندامان جیابكرێته‌وه و پێش جه‌ژنى قوربانیش مووچه‌ى كه‌مئه‌ندامان بدرێت".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "ئه‌وه‌ى جێگه‌ى نیگه‌رانى و سه‌رسوڕمانییه، دواى زیاتر له دوو مانگ و تێپه‌ڕبوونى جه‌ژنى قوربان، وه‌زیرى دارایی وه‌ڵامى نوسراوه‌كه‌ى داوه‌ته‌وه و په‌سه‌ندیشى نه‌كردووه".
ع
بیروڕا

