کوردستانی

"بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى رۆڵى هه‌بووه‌ له‌ چاره‌سه‌رى كێشه‌كانى هه‌رێم و به‌غدا"

مەودا میدیا - سلێمانی |


"بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى رۆڵى هه‌بووه‌ له‌ چاره‌سه‌رى كێشه‌كانى هه‌رێم و به‌غدا"

مه‌ودا میدیا-

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە گوینده‌لن گرین، كونسوڵى گشتیی نوێ و ستیف بیتنه‌ر، كونسوڵى گشتیی پێشووى ئه‌مه‌ریکا له‌ هه‌رێمى كوردستان كرد.

لە کۆبوونەوەیەکدا کە د. هاوڕی شێخ دارۆ و تەلار لەتیف، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی ئامادەبوون، سەرۆک بافڵ پیرۆزبایی لە گوینده‌لن گرین کرد و پشتگیریی یەکێتی بۆ سەرخستنی کارەکانی دووپاتکردەوە، هەروەها سوپاسی ستیف بیتنه‌ری کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکی داهاتوویدا بۆ خواست.

لە کۆبوونەوەکەدا پرسە سیاسیی، ئابووری و ئەمنییەکان خرایەبەر باس و بۆچوونیان لەبارەوە ئاڵوگۆڕکرا، بافڵ جەلال تاڵەبانی پەرۆشیی یەکێتی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و پێشخستنیان لە چوارچێوەی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکان دووپاتکردەوە.

كونسوڵى گشتیی نوێی ئەمه‌ریکا سوپاسی رۆڵی سەرۆک بافڵی کرد لە نزیککردنەوەی بۆچوونەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا.

بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.

ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە