کوردستانی
له سلێمانى دابهشكردنى ئاو ئاسایی دهبێتهوه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مهودا میدیا-
بهڕێوهبهرى ئاوى سلێمانى رایگهیاند، چارهسهرى كێشهى ئاوى خواردنهوهى سلێمانى كراوه و دابهشكردن ئاسایی دهبێتهوه.
بەختیار تاهیر، بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی رایگەیاند "کۆبونەوەی قەوزە و پیسی لە شوێنی وەرگرتنی ئاوی خەزانی دوکان، بووە هۆی ئەوەی پڕۆژەکە تەنها بە نیوەی توانای خۆی کار بکات، ئەمەش کاریگەریی راستەوخۆی لەسەر دابەشکردنی ئاو بەسەر گەڕەکەکاندا هەبو".
باسی لەوەشکرد "توانیمان لە ماوەی یەک رۆژدا ئەو بەربەستە پاک بکەینەوە و دۆخی ئاوەکە بۆ ئاستی ئاسایی خۆی بگەڕێنینەوە، ئێستاش خشتەی دابەشکردنی ئاو بۆ گەڕەکەکان وردە وردە ئاسایی دەبێتەوە و بەردەوام دەبین لەسەر باشترکردنی".
وتیشى "ئەوەی رەنگدانەوەی زەقی لەسەر کەمبونەوەی ئاو هەبووە، دابەزینی ئاستی ئاوی کانیاوی سەرچنار بووە، ئەگەر ئاستی ئاوەکە زیاتر دابەزێت، لەوانەیە ناچاربین ماوەی پێدانی ئاو بە گەڕەکەکان کەمتر بکەینەوە".
ع
بیروڕا

