کوردستانی
شاسوار شه‌ش مانگ زیندانی ده‌كرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
شه‌وى رابردوو، شاسوار عه‌بدولواحید، سه‌رۆكى جوڵانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ له لایه‌ن پۆلیسى سلێمانییه‌وه ده‌ستگیركرا، ئه‌و مادده‌ى كه له‌سه‌رى ده‌ستگیركراوه شه‌ش مانگ زیندانیكردنه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له دادگاى سلێمانى به مه‌ودا میدیاى وت "مادده‌ی 431 لە یاسای سزادانی عیراقی ژمارە 111ى ساڵی 1969ى هەموارکراو، ئه‌و مادده‌یه‌یه كه شاسوارى له‌سه‌ر گیراوه و سزاكه‌ى شه‌ش مانگ زیندانیكردنه، چونكه باسى تاوانى هه‌ڕه‌شه‌كردن ده‌كات".
به‌پێى مادده‌ى 431، هەرکەسێک هەڕەشەی لە یەکێک کردبێت بە ئەنجامدانی تاوانێک دژی گیانی یان سامانی یەکێکی تر یان هەڕەشەی دانەپاڵی کارەکانی دژی ئابڕۆ یان پێگە یان ئاشکراکردنی کارەکانی ئابڕۆبەری لە یەکێک کردبێت جگە لەو حاڵەتانەی لە ماددەی 430 هەمان یاسا باسکراون، بە زیندانیکردن سزادەدرێت.
سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، وته‌بێژى پۆلیسى سلێمانى رایگه‌یاند "شاسوار عه‌بدولواحید، سه‌رۆكى جوڵانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ له‌سه‌ر فه‌رماى دادوه‌ر ده‌ستگیركراوه و ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، ده‌برێته به‌رده‌م دادوه‌ر".
ع
بیروڕا

