کوردستانی
شاسوار شه‌ش مانگه‌كه‌ى له زیندان به‌سه‌رده‌بات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
دادگاى سلێمانى رایگه‌یاند، شاسوار عه‌بدولواحید، ئه‌و ماوه‌ى كه به‌پێى مادده‌كه دیاریكراوه له زیندان به‌سه‌رده‌بات.
شاسوار عه‌بدولواحید به مادده‌ى 431 له یاساى سزادانى عیراقى كه باس له سوكایه‌تیی و هه‌ڕه‌شكردن و ته‌هدید ده‌كات، ده‌ستگیركراوه و دادگاى سلێمانیش سوره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى شه‌ش مانگه‌كه‌ى له زیندان به‌سه‌رببات.
به‌پێى زانیارییه‌كانى مه‌ودا میدیا "بڕیار وایه سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه، شاسوار عه‌بدولواحید، سه‌رۆكى جوڵانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ ببرێته به‌رده‌م دادوه‌ر، خاوه‌ن پشكه‌كانيش هه‌وڵه‌كانیان ده‌ستپێكردووه بۆ ئه‌وه‌ى دادوه‌ر له‌باره‌ى كه‌یسى خاوه‌ن پشكه‌كان سزاى شاسوار بدات و مافیان بۆ بگه‌ڕێندرێته‌وه، بڕیاریشه له‌گه‌ڵ چوونه به‌رده‌م دادوه‌ر، خاوه‌ن پشكه‌كانیش بچنه به‌رده‌م دادوه‌ر و داواى مافى خۆیان بكه‌ن".
شاسوار چه‌ندین سكاڵاى له‌سه‌ره، قه‌رزى حكومه‌ت، خاوه‌ن پشكه‌كان، هه‌ڕه‌شه‌كردن، سكاڵاى خه‌ڵك و سكاڵاى حزبیش.
ع
بیروڕا

