کوردستانی
زاوایەک ماڵە خەزووری کۆمەڵکوژ کرد
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە قەزای دوکانی سەربە پارێزگای سلێمانی بەهۆی دروستبوونی دەمەقاڵێ ، زاوایەک دەستڕێژی گوللەی لە ماڵی خەزووری کرد و بەوهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا و چوار کەسی تریش برینداربوون.
سیروان لالە سەرحەد، قائیمقامی قەزای دوکان بە مەودا میدیای راگەیاند "بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی زاوایەک هەڵێکوتاوەتە سەر ماڵە خەزووری لە گوندی قەمچوغە و دەستڕێژی گوللەی لێکردوون".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بەهۆی دەستڕێژی گوللەی زاواکەیان میوانێکی ماڵەکە و خێزانەکەی خۆی گیانیان لەدەستداوەو دایکی خێزانی و منداڵێکی خۆی برینداربوون و دواتر فیشەکێکی بە مەبەستی خۆکوشتن ناوە بەخۆیەوە و لەئێستادا بە سەختی بریندارە".
ئەوەشی خستەڕوو "لەئێستادا هێزە ئەمنییەکان لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە دەستپێکردووەو بریندارەکانیش بە مەبەستی چارەسەر رەوانەی نەخۆشخانەی شار کراون لە سلێمانی ".
ب ح

بیروڕا