کوردستانی
درێژترین ماوهى وشكهساڵیى بڵاوكرایهوه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مهودا میدیا-
شارهزایهكى كهشناسى رایگهیاند، له ماوهى ساڵانى رابردوو زۆرترین ماوهى وشكهساڵى له ناوهڕاستى سهدهى رابردوو روویداوه.
شاڵاو هیدایەت، شارهزاى كهشناسى به مهودا میدیاى راگهیاند " لە سنوری رانیە و دەوروبەری، لە ساڵی 1940ەوە تا ئێستە بەهێزترین وشكەساڵیی و درێژخایەنترین وشكەساڵی لەسەریەك كە روویدابێت، لە نێوان ساڵانی 1948 بۆ 1951 بووە و چوار ساڵ لەسەریەك وشكەساڵی بووە".
وتیشى "لە ساڵانی 1948، 1949، 1950 و 1951 وشكەساڵی بووە، لە ناویاندا ساڵی 1950 بەهێزترین وشكەساڵیی مێژوویی بووە، چونكە لەو ساڵەدا تەنیا 40 ملیمەتر باران باریوە كە تا ئێستە كەمترین رێژەی بارانبارینە لەو سنوورە روویدابێت".
ههروهها "زستانی 1992 بۆ رانیە و ناوچەكە و تەنانەت رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش، بە یەكێك لە زستانە سەخت و مێژووییەكان دادەنرێت، بەتایبەت لە رووی سەرما و بەفرەوە، چەندان نزمەپەستانی چالاك بە تەوژمەهەوای زۆر ساردەوە لە جەمسەری باكورەوە پەلیان هاویشت بەرەو رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ناوچەكە، بەهۆیەوە حەوت جار شەپۆلی سەرمای توند و بەفر ئەم ناوچەیەی رانیەی گرتەوە و بەفرێكی زۆر باری".
ع
بیروڕا

