کوردستانی
هۆشداری بە شۆفێران دەدرێت لە جۆرە سەرپێچییەك
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
هۆبەی ئابوری یاریدەدەرێتی ئاسایشی قەڵادزێ هەڵمەتێكی گەڕان و ئاگاداركردنەوەی لە سنورەكە ئەنجامدا و ئەو خاوەنكارانەی ئاگاداركردەوە كە كاری ئەگزۆزچێتی دەكەن بەوەی كە بەهیچ شێوەیەك ئەگزۆزی سپۆرت بۆ هیچ ئۆتۆمبێلێك نەبەست، چونكە دەبێتە هۆی بێزاركردنی هاوڵاتییان.
لە لایەكی تریشەوە سامان عەلی، وتەبێژی هاتوچۆی گەرمیان بە مەودا میدیای راگەیاند"هەر شتێك لە سروشتی ئاسایی ئۆتۆمبێل بەو جۆرەی كە كۆمپانیاكانی بەرهەمی دەهێنن زیاد بێت، بەپێی یاساكانی هاوتوچۆ قەدەغەیە".
وتیشی"هەر شتێك لە بابەتەكانی زیادەڕەوی، جوانكاری، لەزگە، بلاجكتۆر و ساڵانسەی بێزاركەر لە بنەڕەتدا سەرپێچی یاساكانی هاتوچۆیە و ئەو شۆفێرانەشی كە ئەو كارانە دەكەن رووبەڕووی سزای یاسایی دەبنەوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد"جۆری سزای ئەو سەرپێچیكارانە غەرامەكردن و دواتریش دەستگرتنە بەسەر ئۆتۆمبێلەكانیاندا".
ئ پ
بیروڕا

