گێتی
مه‌سعود پزیشكیان ده‌چێته ئه‌مه‌ریكا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
بڕیاره له مانگى داهاتوو مه‌سعود پزیشكیانى سه‌رۆك كۆمارى ئێران بچێته ئهمهریكاو چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجامبدات.
سەید مەهدی تەباتەبایی، جێگرى سه‌رۆك كۆمارى ئێران رایگه‌یاند "ره‌وتی گۆڕانکارییەکان لە ناوخۆی ئێران و لە بواری دیپلۆماسیدا زۆر خێرایە، کەواتە ناکرێ وەڵامێکی وردبینانە له‌باره دانوستانى ئه‌مه‌ریكا و ئێران نادرێته‌وه".
وتیشى "پلانی سەفەری پزیشكیان بۆ ئهمهریكاو به دیاریكراوى بۆ ویلایه‌تى نیۆیۆرکی لە قۆناغی ئامادەکردندایه و ئەو هیچ ئاستەنگێکی بۆ دیدار لەگەڵ بەرپرسانی ئەوروپی نییە".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، له‌دواى شه‌ڕى ئێران و ئیسرائیل، هیچ واده‌یه‌ك بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى گفتوگۆكانى ئهمهریكاو ئێران لهئارادنییه.
ع
بیروڕا

