کوردستانی
عه‌جاج هه‌موو شتێكى ئاشكراكرد
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
رۆژنامه‌ى سه‌باحى عیراقى بڵاویكرده‌وه، عه‌جاج ئه‌حمه‌د حه‌ردان، به‌ڕێوه‌به‌رى گرتووخانه‌ى به‌دناوى نوگره سه‌لمان، ددانى به تاوانه‌كان ناوه و هه‌موو شتێكى ئاشكراكردووه.
عه‌جاج له دانپێدانانه‌كه‌یدا باسى له‌وه‌كردووه "برسیكردن و لاقه‌كردنى رۆژانه‌ى وه‌ك ئامرازێكى كۆمه‌ڵكوژى به‌كار هێناوه، ئه‌و تاوانباره نكۆڵى له هیچ یه‌كێك له تاوانه‌كان نه‌كردووه.
باسى له‌وه‌شكردووه "ساڵى 1989 كراوه‌ته به‌ڕێوه‌به‌رى گرتووخانه‌ى نوگره سه‌لمان، 400 گیراوى عه‌ره‌بى تێدا بووه و خاڵیى كردووه، له شوێنى ئه‌و سێ هه‌زار گیراوى كوردى دانیشتووى هه‌ولێر و سلێمانى له‌وێ داناوه، رۆژانه برسیی كردوون و ده‌ستدرێژیى سێكسیى كردوونه‌ته سه‌ر".
هه‌روه‌ها "برسیكردنمان وه‌ك چه‌كى جه‌نگ به‌كارهێناوه كه كاریگه‌ریى كه‌متر نییه له بۆردمانى سه‌ربازیى، له ماوه‌ى 10 مانگ سێیه‌كى گیراوه‌كان ده‌مردن".
سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه ده‌زگاى ئاسایشى نیشتمانیى عێراق رایگه‌یاند "عه‌جاج ئه‌حمه‌د حه‌ردانیى گرتووه كه 38 ساڵه خۆى حه‌شار داوه و كه‌سوكارى به درۆ وتبوویان مردووه".
ع
بیروڕا



