ئابووری

نرخی زێڕ تا دێت زیاتر روو لە هەڵكشان دەكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی زێڕ تا دێت زیاتر روو لە هەڵكشان دەكات


مەودا میدیا-
نرخی زێڕ لە بازاڕەكانی جیهاندا تا دێت زیاتر روو لە بەرزبوونەوە دەكات و رۆژی هەینی  نرخی هەر ئۆنسەیەك لە 3,760 دۆلاردا جێگیروو.

رۆژی هەینی نرخی یەك ئۆنسە زێڕ بەرزبووەوە بۆ 3,783 دۆلار، بەڵام پێش داخستنی بازاڕەكان نرخەكە دابەزی بۆ 3,760 دۆلار و بە جێگیری بەو شێوەیە دەمێنێتەوە تا كردنەوەی بازاڕەكان لە رۆژی دووشەممە. 

پێشڕەو محەمەد"شارەزای بازاڕە داراییەكان بە مەودا میدیای راگەیاند"چەند مانگێكە ئاراستەی زێڕ بەردەوام رووی لە بەرزبووەنەوەیە و هۆكاری ئەوەش بۆ ناجێگیری بارودۆخی سیاسی دەگەڕێتەوە". 

وتیشی"كەمكردنەوەی سووی بانكی لە ئەمەریكا كە چەند مانگێكە بازرگانان چاوەڕێیان دەكرد و لە كاتێكدا پێشبینی كەمكردنەوەكەش كرابوو، یەكێك بوو لە هۆكارە سەرەكییەكان بۆ ئەو بەرزبوونەوە زۆرەی ئێستای نرخی زێڕ". 

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد"راستە ئێستا نرخ بەردەوام روو لە بەرزبوونەوەیە، بەڵام ئەگەرێكی بەهێزی ریتێستێكی گەورە لە نرخی زێڕدا هەیە كە رەنگە ببێتەهۆی سفركردنەوەی بەشی زۆری ئەو بازرگانانەی كە مامەڵەی پێچەوانە دەكەن". 
ئ پ    

Qaiwan
Qaiwan