کوردستانی
گەنجێکی کورد بە کوژراوی دۆزرایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
چالاکوانێکی بواری کۆچبەران ئاشکرایکرد گەنجێکی کورد لەسەر مەرزی تورکیا-یۆنان لەگەڵ چوار کەسی تر کوژراون و دوو لە بکوژەکانیش دەستگیرکراون.
رەنج پشدەری، چالاکوانی بواری کۆچبەران بە مەودا میدیای راگەیاند "زانیار گەنجێکی کوردە لەگەڵ 13 کۆچبەری تر بەنیازبوون لەسنووری تورکیا بۆ یۆنان بپەڕنەوە، بەڵام لەسەر سنوور رووبەرووی باندێکی ئەفغانی و پاکستانی بوونەتەوە و چوار کەسیان لێ کوژراوە و پۆلیسی یۆنان تەرمی چوار کۆچبەری هەڵگرتووەتەوە و لەسەر رووداوەکەش دوو کەس دەستگیرکراون".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "کۆچبەرەکە خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانە و ماوەی 18رۆژە هیچ هەواڵێکی نییە و توانراوە لە رێگەی باوکییەوە جەستەی کوڕەکەی بناسرێتەوە کە لەلایەن ئەو باندەوە بەشێوەیەکی زۆر دڕندانە شێوێندرابوو".
ب ح

بیروڕا