کوردستانی
سودانی پەیامێکی بڵاوکردەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عیراق بڵاویکردەوە کە محەمەد شیاع سودانی پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ چەند سەرکردەیەکی هەرێمی کوردستان ئەنجامداوەو سوپاسی هەوڵەکانیانی کردووە بۆ گەیشتن بە رێککەوتن.
نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عیراق رایگەیاند "سودانی جەختی لەوە کردووەتەوە کە هەوڵە هاوبەشەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و هەرێم بووەهۆی رێککەوتنێک بەپێی دەستوور و یاسای بودجە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "سودانی سوپاسی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کردووە کە بەشداربوون لە گەیشتن بە رێککەوتنی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی بەرهەمهێنراو لە هەرێم و گەیاندنی داهاتەکەی بۆ خەزێنەی ناوەندیی و پشتیوانیکردنیان لە بەرژەوەندییەکانی گەلی عیراق".
ئەوەشی خستەڕوو "جەخت لە پاڵپشتیکردنی وەبەرهێنان لە عیراق کراوەتەوە، بەو پێیەی ئەوان بزوێنەری سەرەکین بۆ گەشەسەندنی هەمەلایەنە لە وڵات و هێنانەدی گۆڕانکاریی چۆنایەتی لە ئابووریی عیراقدا".
ب ح

بیروڕا