کوردستانی
کامێراکانی تیژڕەویی لەم رێگایانە جێگیر دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وەزارەتی ناوخۆی هەرێم بە هاوکاریی کۆمپانیای بەڵێندەر بەردەوامە لە جێگیرکردنی کامێراکانی تیژڕەویی خاڵ بۆ خاڵ (پۆینت توو پۆینت) لە شەقامەکان لە سنووری شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان.
هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم رایگەیاند "کاری تیمەکانیان بۆ جێگیرکردنی کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕەویی خاڵ بۆ خاڵ (پۆینت توو پۆینت) لەسەر شەقامەکانی دەرەوەی شار لە سنووری هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و زاخۆ بەردەوامە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئامانجیان لە جێگیرکردن و دانانی کامێراکان لەپێناو کۆکردنەوەی پارە نییە بۆ وەزارەتی ناوخۆ بەڵکو پاراستنی ژیانی هاوڵاتییان و شۆفێرانە لەپێناو کەمکردنەوەی رووداوەکانی هاتوچۆ".
ب ح

بیروڕا