ئابووری

دوو کۆمپانیا لە هەرێم نەوت رادەستی سۆمۆ ناکەن

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوو کۆمپانیا لە هەرێم نەوت رادەستی سۆمۆ ناکەن
مەدا میدیا-

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان هۆکاری بەشدارینەکردنی هەردوو کۆمپانیای بواری بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگەکانی هەرێم کوردستان، دی ئێن ئۆی (DNO ASA نەرویجی) و  گەنەڵ ئێرنجی (Genel Energy تورکی) ئاشکرا دەکات.

کاوە عەلی کەریم، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەم دوو کۆمپانیایە بە هاوکاریی حکومەتی هەرێم لە رۆژێکدا 68 هەزار بەرمیل نەوت لە کێڵگەکانی (تاوکێ و فیشخاپوور ) بەرهەمدەهێنن، بەپێێ راگەیەندراوەکەی خۆیان 44%ی بەرهەمی نەوت بۆ کۆمپانیا و 56%ی بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستانە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "قەرزەکانی ئەم دوو کۆمپانیا لای حکومەتی هەرێم نزیکەی 300 ملیۆن دۆلارە و گەرەنتی وەرگرتنەوەشی نەکراوە و ئامادەش نەبوون بچنەناو رێککەوتنی سێقۆڵی چونکە نیوەی ئێستا قازانج دەکەن ، ئێستا ئەگەر 16 دۆلار وەربگرن بۆ بەرهەمهێنان و گواستنەوە یان 14 دۆلار بۆ بەرهەمهێنان، ئەوا 20% بۆ 25% پشکیان دەبێت ، بەڵام پێشتر بۆ هەر بەرمیلێک نەوت 44% پشکیان هەبووە".

ئەوەشی خستەڕوو "هەردوو کۆمپانیا پێشوازیی لە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت دەکەن، بەڵام پشکی خۆیان رادەستناکەن و تەنها بەشی حکومەتی هەرێم دەنێرین، بەمشێوەیە لە 68 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە، 38 هەزار ی بەشی حکومەتی هەرێمە و 30 هەزار بەرمیل نەوتی بەرهەمهێنراو بەشی خۆیانە و بە 30 دۆلار بە کڕیارانی ناوخۆی دەفرۆشن".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan