کوردستانی
بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى له‌سه‌ر هێرشكردنه سه‌ر كۆرمۆر هاته ده‌نگ
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
سه‌رۆكى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌سه‌ر هێرشكردنه سه‌ر كێڵگه‌ى غازى كۆرمۆر هاته‌ده‌نگ و ده‌ڵێت، ئامانجه زیانگه‌یاندنه به گوزه‌رانى خه‌ڵك.
به‌یاننامه‌یه‌ك له بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى:
هێرشە تیرۆریستییەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر جێگای قبوڵ نییە و بە توندترین شێوە ئیدانەی دەکەین. ئامانجی هێرشەکە زیانگەیاندنە بە گوزەرانی هاونیشتمانیانمان لە هەرێمی کوردستان و عیراق و تێکدانی سەقامگیری وڵاتەکەمان.
وەڵامدانەوەمان بۆ ئەم هێرشە یەکلاکەرەوە و تووند دەبێت و هەموو رێکارێکی پێویست بۆ پاراستنی گیانی هاونیشتمانیانمان دەگرینەبەر.
چەک تەنها دەبێت بەدەست دەوڵەتەوە بێت. ئەو میلیشیایانە کە لە دەرەوەی سەروەری یاسا کاردەکەن یان دەبێت هەڵبوەشێندرێنەوە یان لەناوببرێن.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
ع
بیروڕا


