گێتی
گڕكانێك دواى 10 هه‌زار ساڵ ته‌قییه‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
دوای زیاتر له 10هه‌زار ساڵ گڕكانێكی خه‌وتوو ته‌قییه‌وه، به درێژى 20 كیلۆمه‌تر دووكه‌ڵى به ئاسماندا به‌رزبووه‌ته‌وه و به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك وڵات به دوكه‌ڵه‌كه‌ى پیسبوون له‌وانه عیراق.
شاڵاو هیدایه‌ت، شاره‌زاى بوارى كه‌شوهه‌وا به مه‌ودا میدیاى وت "له ناوچه‌ى هایلی كوببی وڵاتی ئهپیوبیا گڕكانێك چالاک بووه‌ته‌وه كه نزیكه‌ی 10 هه‌زار ساڵه هیچ جوڵه‌یه‌كی نه‌بووه، كه به درێژایی تا 20 كیلۆمه‌تر واتا تا 20 هەزار مەتر دوكه‌ڵی لێ به‌رزبووه‌ته‌وه".
باسى له‌وه‌شكرد "گرنگترین گازەکانی کە دەری داون لەوانە دوانۆکسیدی کاربۆن و دوانۆکسیدی گۆگرد و هەڵمی ئاوەکەی كۆمه‌ڵێك وڵاتیشی گرتۆوه‌ته‌وه وه‌ك یه‌مه‌ن و ئێران و عیراق و ته‌نانه‌ت به‌ره‌و هیندستانیش".
ئه‌وه‌شى وت "ئەم گڕکانە و گڕکانهكهى هاوینی ئه‌مساڵى ئەندەنوسیا، بە هەردووکیان لەسەر بەهێزی بوون و کاریگەریان لەسەر کەشوهەوا دەبێت لە داهاتوودا، به تایبەت ناو وەرزی زستان ئەگەر هەیە پلە کانی گەرما لەچاو پار نزمتر کاتەوە بەمەش رێژەی بەفر زیاتر دەکات، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و دوو گڕكانه ناگانەوە گڕکانە زۆر بەهێزهکەی وڵاتی فلیپین کە لە ساڵی 1991 رویدا".
ع
بیروڕا


