گێتی
ئه‌حمه‌د وه‌حیدى:ئیسرائیل رووبه‌ڕووى كێشه‌ى گه‌وره بووه‌ته‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
جێگری سەرۆکی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئێران رایگه‌یاند، ئیسرائیل رووبه‌ڕووى كێشه بووه‌ته‌وه، ده‌شڵێت، هەڕەشەکانی نیشانه‌ی شڵەژاوی و لاوازی ئیسرائیله و تاران سەرجەم گۆڕانکارییەکان بە وردی چاودێریی دەکات.
ئەحمەد وەحیدی، جێگری سەرۆکی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئێران رایگه‌یاند "سه‌ردانه‌كه‌ى بنیامین ناتانیاهۆى سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل بۆ ئه‌مه‌ریكا، هێمایه بۆ ئه‌وه‌ى ئیسرائیل رووبه‌ڕووى كێشه‌ى گه‌وره بووه‌ته‌وه".
وتیشى "تاران هەموو گۆڕانکارییەکان لە نزیکەوە چاودێریی دەکات و هەموو پرسەکانی ناوچەکەی لە ژێر چاودێرى دایه".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "ئیسرائیل هەوڵدەدات وێنەیەکی جیاواز لە راستییەکان نیشانبدات و لاوازی خۆی بشارێتەوە و ئەو هەوڵە لە رێگای شەڕی میدیای و دەروونی لە دژی ئێران ئەنجام دەدات.
ع
بیروڕا


