کوردستانی
ئاگركه‌وته‌وه و ئۆتۆمبێلێك سوتا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، ئاگر له به‌نزینخانه‌یه‌كى شارى سلێمانى كه‌وته‌وه و به‌هۆیه‌وه زیانى ماددى لێكهوتهوه.
به‌پێى زانیارییه‌كان "ئاگر له به‌نزینخانه‌یه‌كى شارى سلێمانى لەسەر رێگای سلێمانی - عەربەت كه‌وتووه‌ته‌وه و به‌هۆیه‌وه ئۆتۆمبێلێك سوتاوه و زیانى زۆریش به‌ر به‌نزینخانه‌كه كه‌وتووه، به‌ڵام تا ئاماده‌كردنى ئه‌و هه‌واڵه زیانى گیانی نه‌بووه".
هاوڵاتییان له شوێنى رووداوه‌كه هه‌وڵى كۆنترۆڵكردنى ئاگره‌كه ده‌ده‌ن و ئۆتۆمبێله‌كه‌ش كه سوتاوه زیانى زۆرى به‌ركه‌وتووه.
ساڵانه له هه‌رێمى كوردستان به ده‌یان ئۆتۆمبێل ئاگریان تێبه‌رده‌بێت و تووشى زیانى ماددى ده‌بن.
ع
بیروڕا


