ئابووری
كه‌ى كارتى مۆبایل گران ده‌بێت؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به سه‌پاندنى باج له لایه‌ن حكومه‌تى عیراقه‌وه به‌سه‌ر كۆمپانیاكانى په‌یوه‌ندیی، نرخى كارتى مۆبایل به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو گران ده‌بێت و له رۆژانى داهاتوو ده‌چێته بوارى جێبه‌جێ كردن.
سۆران هادى، خاوه‌نى ماركێت به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "ئه‌و بڕیاره‌ى عیراق راسته‌وخۆ كارتى مۆبایل گران ده‌كات، چونكه كاتێك شتێك گران ده‌بێت ده‌سته‌به‌جێ جێبه‌جێى ده‌كه‌ن، به‌ڵام بۆ هه‌رزانبوون ده‌ڵێن ماوه‌یه‌كى پێده‌چێت".
وتیشى "له‌گه‌ڵ ده‌رچوونى بڕیاره‌كان، نرخى كارتى مۆبایل له هه‌رێم و عیراق گران ده‌بێت".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "تا ئێستا نرخى نوێى كارتى مۆبایل له ئامێره‌كانى راكێشانى كارت جێگیرنه‌كراوه و ره‌نگه له رۆژانى داهاتوو جێگیر بێت".
به‌پێى زانیارییه‌كان، نرخى كارتى 5 هه‌زار دینارى ده‌بێته‌وه 6 هه‌زار دینار، كارتى 10 هه‌زارى ده‌بێته 12 هه‌زار دینار، 20 هه‌زارى ده‌بێته 24 هه‌زار دینار.
ع
بیروڕا


