گێتی
دارایی ئیسرائیل:ناتوانین شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئێران بكه‌ین
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
رۆژنامه‌ى یەدیعوت ئه‌حرانوت بڵاویكرده‌وه، وه‌زاره‌تى دارایی ئیسرائیل پێى وایه شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵ ئێران قورس ده‌بێت به‌هۆى زۆرى تێچووه‌كه‌ى.
به‌پێى راپۆرتێكى رۆژنامەی یەدیعوت ئه‌حرانوتى ئیسرائیلى "وەزارەتی دارایی ئیسرائیل ترسی هەیە لە روودانی هەر جۆرە پێکدادانێکی سەربازیی لەگەڵ ئێران چونکه ئەو پێکدادانە دەیان ملیار شیکێل تێچووی بۆ وڵاته‌كه‌ى دەبێت".
باس له‌وه‌شكراوه "تێچووەکانی ئەو پێکدادانە دەبێتە هۆی ئەوەی کە بودجەی بەشی پەروەردە و تەندروستیی لە ئیسرائیل بکەوێتە ژێر کاریگەریەوە".
هه‌روه‌ها "پێکدادانی سەربازیی لەگەڵ ئێران دەبێتە هۆی ئەوەی کە بۆ سێهەمین ساڵی بەردەوام لە سێبەری 2 ساڵ شەڕی غەززە کە درێژترین شەڕ لە مێژووی ئیسرائیل دێتە ئەژمار، بودجەی بەشەکانی پەروەردە، تەندروستی، خۆشبژێوی و ژێرخانەکان بە شێوەیەکی بەربڵاو کەم ببێتەوە و خەسارێکی گەورەی دیکە لە گەشەی ئابووری بدرێت".
ع
بیروڕا


