راپۆرت
له‌به‌ر گرانیی خه‌ڵك كاره‌بای رووناكى به‌كارناهێنن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
بەپێی داتاكانی بەڕێوەبەرایەتیی كۆنترۆڵ و گەیاندنی كارەبای سڵیمانی، لەماوەی ساڵێكدا لە دوای جێبەجێكردنی (پرۆژەی رووناكی) خواست لەسەر بەكارهێنانی كارەبا بە ڕێژەی (42%) كەمیكردوه.
ئەندازیار غالب محه‌مه‌د، بەڕێوەبەری كۆنترۆڵ و گەیاندنی كارەبای سلێمانی رایگەیاند "لە مانگی 12ی ساڵی 2024، خواست له‌سه‌ر بەكارهێنانی كارەبا بەتێكڕایی (1912) مێگاوات بووە و لە مانگەكەدا بەتێكڕایی (8:31) كاتژمێر كارەبا بە هاوڵاتییان دراوە".
وتیشى " ئەمساڵ دوای جێبەجێكردنی (پرۆژەی رووناكی) لە مانگی 12 خواست لەسەر بەكارهێنانی كاره‌با بەبەراورد بە ساڵی رابردوو دابەزیوە بۆ (1107 مێگاوات )، بەوەش خواست لەسەر كارەبا بەرێژەی (42%) كەمیكردوە، جگە لەو شوێنانەی لەچوارچێوەی پرۆژەی رووناكی بوون بە بەردهوام لەم مانگەدا بەتێكڕایی (14) كاتژمێر كارەبایان هەبووە".
كاروان كه‌ریم، شاره‌زاى بوارى وزه و كاره‌با به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "خواست له‌سه‌ر كاره‌با به‌هۆى گرانى پرۆژه‌ى رووناكى كه‌مبووه‌ته‌وه، خه‌ڵك نا‌وێرن كاره‌با به‌كاربهێنن بۆ گه‌رمكردنه‌وه له‌م زستانه، یان ئه‌وه‌ى بۆیله‌رى هه‌یه، كردویه‌تى بهگیزهر به‌هۆى ئه‌وه‌ى كاره‌با گرانه، ئه‌مه‌ش واى كردووه خه‌ڵك له ترسى گرانى كاره‌با به‌كارنه‌هێنن".
وتیشى "یه‌ك به‌رمیل نه‌وت به‌شى دوو مانگ ده‌كات، خه‌ڵك ده‌چن ئه‌وه به‌كارده‌هێنن بۆ گه‌رمكردنه‌وه، به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر كاره‌باى رووناكى بۆ گه‌رمكردنه‌وه به‌كاربهێنن ره‌نگه له‌و دوو مانگه پاره‌ى دوو به‌رمیل نه‌وتیان بۆ بگه‌ڕێته‌وه".
ع
بیروڕا


