ئابووری
گۆڕانكاریی له مادده‌كانى به‌شه‌خۆراك روونادات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
له‌باره‌ى گۆڕانكاریی له مادده‌كانى به‌شه‌خۆراك بۆ ساڵى نوێ، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شه‌خۆراكى پارێزگاى سلێمانى روونكردنه‌وه ده‌دات.
كامه‌ران فه‌تاح، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی به‌شه‌خۆراكى سلێمانى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "بۆ ساڵى نوێ به‌شه‌خۆراك وه‌ك خۆى ده‌بێت و ئه‌و خۆراكانه‌ى به‌ده‌ستمان ده‌گات، دواى پێدانى ره‌زامه‌ندیی له لایه‌ن وه‌زاره‌تى بازرگانیی عیراق دابه‌شى ده‌كه‌ین".
وتیشى "بۆ ساڵى نوێش به‌شه‌خۆراك به‌رده‌وام ده‌بێت و مادده‌كان هه‌ر وه‌ك خۆیان ده‌بن ئه‌وه‌ى دراوه هه‌ر ئه‌و مادانه‌ن".
باسى له‌وه‌شكرد "تا ئێستا له‌باره‌ى گۆڕانكاریی له مادده‌كانى به‌شه‌خۆراك بۆ ساڵى نوێ هیچمان به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتووه".
حكومه‌تى عیراق له به‌شه‌خۆراكى مانگانه رۆن و شه‌كر و برنج و دۆشاو و نیسك و له‌تكه‌نۆك و ئاردیش دابه‌شده‌كرێت.
ع
بیروڕا


