عیراقی

وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عیراق: ئاوی خواردنه‌وه‌ به‌ ته‌واوی پارێزراوه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عیراق: ئاوی خواردنه‌وه‌ به‌ ته‌واوی پارێزراوه‌
مەودا میدیا-

وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عیراق رایدەگەیەنێت وه‌زاره‌ته‌كه‌یان تیمێكی تایبه‌تمه‌ندی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كه‌می ئاو پێكهێناوه‌، ئاماژە بەوەدەکات به‌ته‌واویش دابینكردنی ئاوی خواردنه‌وه‌ بۆ هاوڵاتییانی سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی عیراق پارێزراوه‌.

مه‌هدی ره‌شید، وه‌زیری سه‌رچاوه‌كانی ئاوی عیراق رایگەیاند "وه‌زاره‌ته‌كه‌یان تیمێكی تایبه‌تمه‌ندی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كه‌می ئاو پێكهێناوه‌ و كار له‌سه‌ر چاره‌سه‌رێكی هه‌میشه‌یی ده‌كات، لێكۆڵینه‌وه‌كانیش له‌سه‌ر ئه‌م پرسه‌ ته‌واوبوون".

ئاماژەی بەوەکرد "ئاوی خواردنه‌وه‌ به‌ ته‌واوی پارێزراوه‌ و مافی ئاوی عیراق هێڵی سوره‌ و كارده‌كه‌ین بۆ به‌ده‌ستهێنانی پشكی عیراق له‌ وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ تاوه‌كو دروستكردنی به‌نداوه‌كان كاریگه‌ری زیاتر له‌سه‌ر وشكه‌ساڵی و كه‌می بارانبارین و كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاوی ده‌ریاچه‌كان دروستنه‌كه‌ن".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan