کوردستانی

"یه‌كێتی ده‌بێت بڕیارى له‌ ده‌ستبێت"

مەودا میدیا - سلێمانی |


"یه‌كێتی ده‌بێت بڕیارى له‌ ده‌ستبێت"

مەودا میدیا-

دوای ئەوەی تیمى گفتوگۆى پارتى دیموكراتى كوردستان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تى نوێ باسیان له‌ هۆكارى پێكنه‌هێنانى حكومه‌ت كردبوو، گوایه‌ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هۆكاربووه‌، به‌رپرسێكى یه‌كێتی ده‌ڵێت، پارتى جارێكى تر ناتوانێت ئه‌وه‌ى ده‌یه‌وێت بیكات.

به‌رپرسێكى باڵاى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "پارتى كه‌وتووه‌ته‌ خۆى و ده‌زانێت چیتر حكومه‌ت و بڕیار و ده‌سه‌ڵاتى وه‌ك رابردوو له‌ ده‌ست نابێت، بۆیه‌ كه‌وتووه‌ته‌ قسه‌كردن و هه‌رچى ده‌كات نازانێت چۆن خۆى راست بكاته‌وه‌".

وتیشى "با هه‌مووان بزانن یه‌كێتی به‌ نیوه‌ كه‌متر رازى نابێت، كه‌ ده‌ڵێین نیوه‌ مه‌به‌ستمان له‌ پۆست نییه‌، به‌ڵكو ئێمه‌ به‌شداری بڕیاردان ده‌بین و نیوه‌ى ده‌سه‌ڵاتى بڕیاردان لاى ئێمه‌ ده‌بێت".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "پارتى ده‌یه‌وێت له‌م كاتى هه‌ڵبژاردنه‌ هۆكارى پێكنه‌هێنانى حكومه‌تى نوێ بخاته‌ ئه‌ستۆى یه‌كێتی به‌ڵام ئێمه‌ ده‌زانین پارتى بۆ ئاوا ده‌كات و ئامانجى چییه‌ و بیرى له‌ چى كردووه‌ته‌وه‌".

ع
Qaiwan
Qaiwan