گێتی
تاران رووبهڕووى بێ ئاوی دهبێتهوه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
بەڕێوەبەری ئاوی کەرەج رایگهیاند، له دوو ههفتهى داهاتوو تاران رووبهڕووى دۆخێكى مهترسیدار دهبێتهوه و ئاوی بەنداوەکە بهرهو وشكبوون دهڕوات.
مەهدی مەقسودی، بەڕێوەبەری ئاوی کەرەج رایگهیاند "له هەر چرکەیەکدا دوو مەترسێجا ئاو دەڕژێتە بەنداوی کەرەج لەکاتێکدا شەش مەتر سێجا ئاو بەمەبەستی خواردنەوە بەردەدرێتەوە بۆ ئەوەی پێداویستیی دانیشتووانی کەرەج و تاران دابین بکات".
وتیشى "هیوامان بهوهیه له رۆژانی داهاتوودا بارانێکی باش لە باکوری ئێران ببارێت و بەشێک لەو کەمییە قەرەبوو بکاتەوە و هەناسەیەک بە بەنداوەکە ببەخشێت".
ئێستە کۆی ئەو ئاوەی لە بەنداوی کەرەج گل دراوەتەوە 31 ملیۆن مەتر سێجایە لەکاتێکدا ساڵی رابردوو لەم کاتەدا 81 ملیۆن مەتر سێجا بوو و ئەوەش بەو واتایەیە ئاوەکەی زیاتر لە 50% کەمی کردووە.
ع
بیروڕا


