گێتی

کیلۆیەک ئاسن لە سکی پیاوێک دەردەهێنرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


 کیلۆیەک ئاسن لە سکی پیاوێک دەردەهێنرێت
مەودا میدیا- ژاڵە محەمەد

لە وڵاتی لیتوانیا نەخۆشێک گەیەندراوەتە نەخۆشخانە کە نەشتەرگەری سکی بۆکراوە یەک کیلۆ مادەی ئاسن لە سکی دەرهێنراوە کە لە بزمار و برخو و چەقۆ پێکهاتووە.

بەپێی وتەی راگەیاندنەکانی لیتوانیا، لە دوای ئەوەی پیاوێک وازی لە خواردنەوەی مادە کحوولییەکان هێناوە دەستیکردووە بە خواردنی برخۆ و بزمار و چەقۆ، ئەمەش هەمووی لە سکیدا کۆبووەتەوە و ئازارێکی زۆری هەستپێکردووە لە سیکدا.

ئێڵ ئاڕتی کەناڵی ناخۆی لیتوانی رایگەیاند "دوای ئەوەی پیاوەکە گەیەندراوەتە نەخۆشخانە سێ کاتژمێر لەژێر نەشتەرگەریدا بووە و یەک کیلۆ مادەی ئاسن لە سکی دەرهێنراوە، مادەی ئاسنی تیادابووە 10 سانتیم مەتر بووە، لەئێستادا تەندروستی جێگیرە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان