گێتی

هۆشداری دەدرێت لە بڵاوبوونەوەی كۆلێرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


هۆشداری دەدرێت لە بڵاوبوونەوەی كۆلێرا
مەودا میدیا- کارزان عەبدوڵڵا

رێكخراوی تەندروستیی جیهانی ئاماژەی بە بڵاوبوونەوەی كۆلێرا لە سەرتاسەری سوریا كرد و هۆشداریدا لە مەترسی بڵاوبوونەوەی ئەو پەتایە لەو وڵاتە.

لەوبارەیەوە فیلیپ باربوسا، سەرۆكی تیمی رێكخراوی تەندروستی جیهانی تایبەت بە كۆلێرا و نەخۆشی سكچوون وتی "كۆلێرا لە دەی پارێزگای سوریا و سەرتاسەری ئەو وڵاتە بڵاوبۆتەوە و دۆخەكە جێی مەترسیە و زیاتر لە 426 حاڵەتی تووشبوون بە كۆلێرا و 33 حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆماركراوە".

وتیشی "تاوەكو 28ی ئەیلولی 2022 وەزارەتی تەندروستی سوریا بڵاوبوونەوەی كۆلێرای لە 10 پارێزگای وڵاتەكەی راگەیاندووە و دۆخەكە لە ناوچە زەرەرمەندبووەكان بە خێرایی و جێی نیگەرانی پەرەدەستَنێت و پەتاكە بڵاودەبێتەوە بۆ ناوچەی نوێی دیكە".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان