گێتی

بەرپرسێکی ئەمەریکی: پشتیوانیی خۆپیشاندەران دەکەین، بەڵام ئامانجمان گۆڕینی سیستمی سیاسیی ئێران نییە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەرپرسێکی ئەمەریکی: پشتیوانیی خۆپیشاندەران دەکەین، بەڵام ئامانجمان گۆڕینی سیستمی سیاسیی ئێران نییە
مەودا میدیا-

نوینەری تایبەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بۆ کاروباری ئێران جەخت لەوەدەکاتەوە سیاسەتی ئەمەریکا بەرانبەر ئێران "گۆڕینی سیستمی سیاسی ئەو وڵاتە نییە بە پاڵپشتیی واشنتۆن"، بەڵام سوورن لەسەر پشتیوانیکردنی بەهێزی خۆپیشاندەرانی ئێران تەنانەت ئەوانەشیان داوای گۆڕینی دەسەڵات لە وڵاتەکەیان دەکەن.

رۆبێرت مالی، نوێنەری تایبەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بۆ کاروباری ئێران بە تۆڕی هەواڵی سی ئێن ئێنی وتووە "پێکهێنانی حکومەت کاری ئێرانییەکان خۆیانە"، ئاماژەی بەوەشکردووە "هەڵوێستمان بەرانبەر خۆپێشاندەرانی ئێران زۆر روونە، پاڵپشتیی مافە بنەڕەتییەکانی مرۆڤ و داواکانی پیاوان و ژنانی ئێرانی دەکەین، ئەمە سیاسەتی ئێمەیە".

روونیشیکردووەتەوە "ئێمە لەگەڵ دابینکردنی ئەو مافە بنەڕەتییانەن و رێزیان لێدەگرین".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan