گێتی

پیسترین پیاوی جیهان لە تەمەنی 94 ساڵیدا كۆچی دواییكرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


پیسترین پیاوی جیهان لە تەمەنی 94 ساڵیدا كۆچی دواییكرد
مەودا میدیا-

عەموو حاجی ناویی ئەو پیاوەی كە زیاتر لە 50 ساڵ خۆی نەشتبوو لەتەمەنی 94 ساڵیدا لە گوندێكی سەر بە پارێزگای فارس كۆچی دواییكرد.
عەموو حاجی لەماوەی ژیانی خۆیدا هیچ خواردنێكی تازەی نەخواردووەو بڕوای وابووە كە ئەگەر خواردنی تازە و پاك بخوات و خۆی بشوات ئەوا نەخۆش دەكەوێت.

خەڵكی ناوچەكەی رێزی تایبەتیان لێگرتووە و هەوڵیانداوە بیشۆن بەڵام ئەو لە گەرماو راییكردووە، جارێك كۆمەڵێك لە پیاوانی لادێكە ویستوویان بیبەن بۆ رووباری گوندەكەیان و بیشۆن، بەڵام خۆی لە ئۆتۆمبێلەكە خستۆتە خوارەوە.

عەموو حاجی خۆی دەڵێت "هۆكاری دووركەوتنەوەی لە ئاو ترس لە نەخۆشیی بووە"، لەكۆتاییشدا و نزیكەی چەند مانگ پێش ئێستا خەڵكی گوندەكە بردوویانەتە گەرماو و شتویانە، دواجار قسەكەی هاتە دی و نەخۆش كەوتووە و چەند رۆژ پێش ئێستا لە تەمەنی 94 ساڵیدا كۆچیی دواییكرد".


ك. م 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان