گێتی

تەرمی 19 كۆچبەر دۆزرایەوە و پیاوێكیش بە زیندوویى لە ناو ئاوەكە رزگار كرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


تەرمی 19 كۆچبەر دۆزرایەوە و پیاوێكیش بە زیندوویى لە ناو ئاوەكە رزگار كرا
 مەودا میدیا-

گەران بە دوای بێ سەروشوێنبووانی یەختێك كە نزیكەی 70 كۆچبەری هەڵگرتبوو لە كەناراوەكانی ئێڤیای یونان ژێر ئاو كەوت بەردەوامە و دەزگای لوتكەش دەڵێت "ئەمڕۆ تەرمی 19 كۆچبەر دۆزراوەتەوە و پیاوێكیش بەزیندوويی لە ناو ئاوەكە رزگاركراوە".

شێخ حسێن حەمەساڵح، نوێنەری دەزگای لوتكە رایگەیاند "سەرچاوەیەكی تایبەت پێی راگەیاندوە لە ئەنجامی  بەدواداچوون و  گەڕانە بەردەوامەكان بۆ رووداوی ئەو یەختەی لە كەناراوەكانی یۆنان بەهۆی خراپی كەشوهەوا نقوبوو تەرمی 19 كۆچبەر لە كەناری كاریستۆس دۆزراونەتەوە و پۆلیسی  كەناراوەكانی یۆنان سەرقاڵی گواستنەوەی تەرمەكانن بۆ  نەخۆشخانەی كاریستۆس و تا ئێستاش ناسنامەكانیان ئاشكرا نەبوون".

باسی لەوەشكردووە "لە كاتی گەرانەكان پیاوێك بە زیندوویی لە دەریادا دۆزاوەتەوە و گەیەندراوەتە نەخۆشخانە و بەوەش ژمارەی دۆزراوەكان گەیشتووەتە 12 كەس كە رزگار كراون".

ك. م 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان