گێتی

زیاتر لە 16 هەزار منداڵ لەم ناوچەیە لە دۆخێکی خراپی برسێتیدان

مەودا میدیا - سلێمانی |


زیاتر لە 16 هەزار منداڵ لەم ناوچەیە لە دۆخێکی خراپی برسێتیدان
مەودا میدیا- ژاڵە محەمەد

رێکخراویی " منداڵان رزگار بکەن" لە راگەیەندراوێکدا باس لەوە دەکات، 16 هەزار منداڵ لە باکووری رۆژئاوای سوریا لەژێر هێڵی برسێتیدان و ئەو ئامارەش لەماوەی 6 مانگدا بەرز بووەتەوە بۆ 150%.

لە ئامارەکاندا هاتووە، ئەو منداڵانەی لە ناوچە کوردییەکاندا لە ژێر هێڵی برسێتیدان، شەش هەزارو 650 منداڵن و کە ئەو رێژەیە لەساڵی 2022 بەرزبووەتەوە بۆ شانزە هەزار و 895 منداڵ.

سارا عەلی, بەرپرسی رێکخراوەکە دەڵێت "رۆژانە ئامارەکان بەرزتر دەبنەوە و هۆکارەکەشی بۆ نەبوونی کار و خواردن لەناو خێزانەکاندا دەگەڕێتەوە".

دانیشتووانی ئەو ناوچانە باسیان لەوەکردووە، جەنگ برسێتی بەدوای خۆیدا هێناوەو ئەگەرچی ئەوان لە ژێر هێڵی هەژاردیدا بوون، بەڵام پێش ئەوەی جەنگ روو بدات کێشەی خواردنیان نەبوو. 

ئەو رێکخراوە باس لەوەش دەکات، هەتا ساڵی 2023 زیاتر لە 5 ملیۆن و 500 کەس لە سوریا رووبەڕووی برسێتی دەبنەوە.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان