گێتی

ئێران بە رەسمی ناردنی هێزی بۆ سەر سنورەكانی هەرێمی كوردستان راگەیاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئێران بە رەسمی ناردنی هێزی بۆ سەر سنورەكانی هەرێمی كوردستان راگەیاند
مەودا میدیا-

سوپای پاسداران ناردنی هێزی بۆ سەر سنورەكانی هەرێمی كوردستان راگەیاند و دەڵێت "بۆ رێگرییە لە ناردنی چەك بۆ ناو وڵاتەكە". 

محەمەد پاكپور، فەرماندەی هێزە زەمینییەكانی سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاندووە "هەندێك لە یەكە زرێپۆشەكان و هێزە تایبەتەكان ئێستا بەرەو پارێزگا سنوورییەكانی رۆژئاوا و باكووری رۆژئاوای وڵاتەكە دەڕۆن و ئەوەش لە پێناو بەهێزتربوونی ئەو یەكانەی لەسەر سنوورەكان جێگیر بوون".

باسی لەوەشكردووە"ئەو هێزانە رێگری لە هاتنی گروپە جیابووەكان دەكەن كە لە ناوچەی باكووری عیراق جێگیركراون و هەروەها رێگری دەكەن لە قاچاخچێتی چەك بۆ ناو وڵاتەكە".

ك. م 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان