گێتی

خوشکێکی خامنەیی پەیوەندیی لەگەڵ براکەی کۆتایی پێهێنا

مەودا میدیا - سلێمانی |


خوشکێکی خامنەیی پەیوەندیی لەگەڵ براکەی کۆتایی پێهێنا
مەودا میدیا-
 

خوشکێکی رابەری باڵای ئێران  علی خامنەیی، نیگەرانە لەو هەڵسووکەوتانەی لە گەڵ خەڵکی ئێراندا دەکرێت و دەڵێت، "داوا لە سوپای پاسداران دەکەم چەکەکانیان دابنێین و بچنە ناو خەڵک".
 
بەدری حەسەن خامنەیی خوشکی عەلی خامنەئی، لە نامەیەکەدا کە لەڕێی کوڕکەیەوە لە فەڕەنسا بڵاوکراوەتەوە، سەرکۆنەی پەلامارەکانی سەر خۆپیشاندەران دەکات و لای خۆشییەوە هاوسۆزی بۆ کەسووکاری ئەو کەسانە دەردەبڕیت کە منداڵەکانیان لە دەستداوە و لەئەنجامی توندوتیژییەکانی سوپای پاسداران ئازاریان پێ گەیشتووە.

هەروەها ڕەخنەی توندی لە دەسەڵاتی ئێران گرت کە براکەی رابەرایەتی دەکات و دەڵێت، دژی ئەو کارانەیە کە براکەی دەیکات و پەیوەندی لەگەڵ براکی نەماوە.

قسەکانی بەدری حەسەن لەکاتێکدایە کە لەماوەی رابردووشدا چەندین ناڕەزایی سەبارەت بە ئاڵۆزی و هەڵسووکەتی هێزە ئەمنییەکان بەرامبەر خۆپیشاندەران لە لایەن بەشێک لە بەرپرسانی ئەو وڵاتەوە دروستبوو.

 
ژ.م
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان