گێتی

محەمەد حاجی مەحمود: شەهید قاسم سلێمانی یەكەمین كەس بوو بۆ بەرەنگاربوونەوە داعش خۆی گەیاندە هەرێمی كوردستان

مەودا میدیا - سلێمانی |


محەمەد حاجی مەحمود: شەهید قاسم سلێمانی یەكەمین كەس بوو بۆ بەرەنگاربوونەوە داعش خۆی گەیاندە هەرێمی كوردستان
مەودا میدیا-

سەرۆكی پارتی سوسیالیست دیموكراتی كوردستان رایگەیاندووە "شەهید قاسم سلێمانی یەكەمین كەس بوو بۆ بەرەنگاربوونەوە داعش خۆی گەیاندە هەرێمی كوردستان و هیچ كات درێغی نەبوو لە یارمەتیدان بە حزبی سیاسی و خەڵكی كوردستان".

محەمەد حاجی مەحمود، سەرۆكی پارتی سوسیالیست دیموكراتی كوردستان: شەهید قاسم سلێمانی یەكەمین كەس بوو لە وڵاتانی ناوچە و جیهان بوو كە بۆ شەڕ لە گەڵ داعش هاتە هەرێمی كوردستان و 48 كەسی لە كەسانی پسپۆڕ لە بواری جیهازاتی سەربازی و تەقەمەنی لەگەڵًی هاتن و دوو كەسیان شەهید بوون.

وتیشی "ئێمە لە ماوەی سێ ساڵ و نیودا لەگەڵ حاجی قاسم لە دەیان شەڕدا دژی داعش بەشداریمان كردووە و ئەو هیچ كات درێغی نەبوو لە یارمەتیدان بە حزبی سیاسی و خەڵكی كوردستان".

بەرەبەیانیی رۆژی 3ی كانونی دووەمی 2020، فڕۆكەی بێ فڕۆكەوانی ئەمەریكا هەریەكە لە قاسم سولەیمانی و ئەبو مەهدی موهەندیسی لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا كردە ئامانج و هەردووكیان كوژران.

ك م 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان