عیراقی

وەزارەتی بازرگانی: لە بەشەخۆراکی مانگی داهاتوو برنجی سپیی دەنک درێژ دابەشدەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی بازرگانی: لە بەشەخۆراکی مانگی داهاتوو برنجی سپیی دەنک درێژ دابەشدەکرێت
مەودا میدیا-

وەزارەتی بازرگانیی عیراق رایدەگەیەنێت برنجی سپیی دەنک درێژ بۆ مانگی داهاتوو دابینكراوە، ئاماژە بەوەکراوە كوالێتی برنجەكە لە جۆری هەرە برنجە باشەكانە.

ئەمڕۆ چوارشەممە وەزارەتی بازرگانیی عیراق رایگەیاند "40 هەزار و 200 تۆن برنجی جۆری تایلەندی گەیشتووە و بۆ سەبەتەی خۆراك دابیندەكرێت، ئێستا تیمێكی پشكنەری تاقیگەیی لە بەشی كۆنترۆڵی كوالێتی، نموونەی برنجەكەیان وەرگرتووە بە مەبەستی ئەنجامدانی پشكنینی پێشوەختە و دواتر رەوانەكردنی نموونەكان بۆ تاقیگەی بەشی كۆنترۆڵی كوالێتی ناوەندی".

ئاماژە بەوەکراوە "ئێستا پلانی دابەشكردن دادەنێین و بەپێی پێویستی بۆ هەر شار و شارۆچكەیەك دابەشی دەكەین، دابەشكردنەكەشی لە چوارچێوی سەبەتەی خۆراك دەبێت".

لەبارەی كوالێتی برنجەكە وەزارەتەکە دەڵێت "كوالێتی برنجەكە یەكێكە لە برنجی سپیی دانەوێڵەیی درێژ، لە ڕیزی جوانترین و باشترین جۆرەکانی برنجە".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان