عیراقی

ژمارەیەک دەرۆزکەری هەرێمی کوردستان لە بەسرە دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


ژمارەیەک دەرۆزکەری هەرێمی کوردستان لە بەسرە دەستگیرکران
مەودا میدیا-

بەڕێوبەرایەتیی نەهێشتنی تاوانی بەسرە دەستگیرکردنی 95 دەرۆزەکەری لە پارێزگای بەسرە راگەیاند، ئاماژەی بەوەدا کە سواڵکەرەکان هەموویان خەڵکی پارێزگاکانی باکووری عیراق و هەرێمی کوردستانن.

ئەمڕۆ هەینی 24ی ئاداری 2023 بەڕێوبەرایەتیی نەهێشتنی تاوانی بەسرە رایگەیاند "95 دەرۆزەکەرمان دەستگیرکردووە کە هەموویان خەڵکی پارێزگاکانی باکووری عیراق و هەرێمی کوردستانن".

ئاماژە بەوەشکراوە "لەو ژمارەیە 50 یان منداڵن و 30 کەسیان لەرەگەزی مێن و 15 کەسیشیان پیاوبوون، کە بەمەبەستی سواڵکردن هاتبوونە سەنتەری شاری بەسڕەوە".

ئەوەشخراوەتەڕوو "ئەو دەرۆزەکەرانە لە هۆتێلەکانی ئەلئەشار (ئوم البروم)دا دەمانەوە و رادەستی دادوەر کراون، دادگاش  بڕیاری دەستگیرکردنیان داوە بەپێی مادەی پێنجەمی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان