عیراقی

وەزارەتی کشتوکاڵی عیراق: لە هەوڵداین بۆ هەرزانکردنی نرخی گۆشتی سوور

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی کشتوکاڵی عیراق: لە هەوڵداین بۆ هەرزانکردنی نرخی گۆشتی سوور
مەودا میدیا -
 
بریکاری کارگێڕی وەزارەتی کشتوکاڵ رایدەگەیەنێت کە دەیانەوێت لەرێگەی دابینکردنی ئالیکی ئاژەڵەوە بۆ خاوەن ئاژەڵەکان، نرخی گۆشتی سوور لە بازاڕەکاندا هەرزان بکەن.
 
ئەمڕۆ 27ی ئازاری 2023 مەهدی سەهەر جبوری، بریکاری کارگێڕی وەزارەتی کشتوکاڵ بە میدیا عیراقییەکانی راگەیاند "بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوا و کەمی ئاوەوە بەرهەمە کشتوکاڵییەکان بە هەردوو بەشی رووەکی و ئاژەڵییەوە بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە، بەتایبەتی بەرهەمەکانی مانگا و مەڕ و گامێش و بزن".
 
ئەوەشی خستووەتەڕوو "بڕێک پارە لە چوارچێوەی یاسای پاراستنی ئاسایشی خۆراکدا بۆ نۆژەنکردنەوەی مێرگ و دارستان و یەدەگە سروشتییەکانی سەر بە وەزارەتەکەیان دابینکراوە".
 
ئاماژەشی بەوەکرد "بەرزی و نزمی نرخی گۆشت لە بازاڕەکاندا بەهۆی زۆری خواست و نەبوونی لەوەڕگەی سروشتی و ئالیکە ئاژەڵییەکانەوەیە، ئەم ماوەیەی رابردوو بەم هۆکارانە نرخی گۆشتی سوور بەرزبووەوە".

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان