عیراقی

هێڵی کۆڕەک تیلیکۆم بە بڕی 800 ملیۆن دۆلار سزادرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


هێڵی کۆڕەک تیلیکۆم بە بڕی 800 ملیۆن دۆلار سزادرا
مەودا میدیا -
 
دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی عیراق رایدەگەیەنێت کە کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم دۆسیەیەکی یاسایی دۆڕاندووە و بەوپێیە دەبێت ئەو کۆمپانیایە بڕی 800 ملیۆن دۆلار بداتە حکومەتی عیراق.
 
ئەمڕۆ 30ی نیسانی 2023 عەلی موئەیەد، سەرۆکی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی عیراق رایگەیاند "توانیمان دوای بردنەوەی دۆسیەیەکی یاسایی لەگەڵ کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم، پابەندییان بکەین بە پێدانی نزیکەی 800 ملیۆن دۆلار بە حکومەتی عیراقی".
 
باسی لەوەشکردووە "ئەو کۆمپانیایە ساڵانێکە هەریەک لە پارەی مۆڵەت و فریکوێنسی و کۆمەڵێک باجی دیکەی نەداوە و ئێستا و دوای بردنەوەی دۆسیەکە، دەبێت وەک پێبژاردن بیداتە حکومەتی عیراق".
 
ئەوەشی خستووەتەڕوو "پەنا دەبەینە بەر رێوشوێنی یاسایی دیکە گەر ئەو کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم ئەو پێبژاردنە داراییە نەداتە گەنجینەی دەوڵەت".

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان