عیراقی

باندێكی تێرۆریستیی لەناوبرا و میوانخانەكانیان خاپووركرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


باندێكی تێرۆریستیی لەناوبرا و میوانخانەكانیان خاپووركرا
مەودا میدیا-
 

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی كەركوك كوشتنی باندێكی تێرۆریستیی و خاپووركردنی ژمارەیەك میوانخانەی راگەیاند. 

لە راگەیەندراوێكدا ئەمشەو پێنجشەممە 4ی ئایاری 2023، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی كەركوك ئاشكرایكرد "بە پشتبەستن بە زانیارییە هەواڵگرییەكانی بەڕێوەبەرایەتیی سەربازیی و بە پلاندانان و سەرپەرشتیی شانەكانی بەئامانجگرتنی سەر بە ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان توانیومانە باندێكی تێرۆریستی لەناوبەرین".

ئاماژەی بەوەشكردووە، هێزە ئاسمانییەكانیان بە فڕۆكەی F16 هێرشی ئاسمانییان ئەنجامداوە بۆ سەر ئەو گرووپە تێرۆریستییە لە ناوچەی وادی ئەلشای، سەر بە پارێزگای كەركوك.

بەپێی ناوەرۆكی راگەیەندراوەكەی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی كەركوك، ئەو هێرشە ئاسمانییە لەلایەن بووەتە هۆی كوژرانی سەرجەم ئەندامەكانی ئەو گرووپە تێرۆریستییە و لەلایەكی دیكە هەندێك لە میوانخانەكانیانی خاپووركردووە.
 

ژ.ع

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان