عیراقی

کەسێک بە 65 ڤیزاكارتی نێودەوڵەتییەوە لە فڕۆکەخانە دەستگیرکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


کەسێک بە 65 ڤیزاكارتی نێودەوڵەتییەوە لە فڕۆکەخانە دەستگیرکرا
مەودا میدیا-

لە بەغدا هێزەكانی پۆلیس و گومرگ كەسێكیان بە 65 ڤیزاكارت و ماستەركارتەوە دەستگیركرد كە بەنیاز بووە لە فڕۆكەخانەوە بچێتە دەرەوەی وڵات.

دەستەى دەروازە سنوورییەکانى عیراق ئەمڕۆ پێنجشەممە 18ی ئایاری 2023 بڵاویکردەوە؛ بەهاوبەشیى فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیى بەغدا و پۆلیسى گومرگ توانیویانە کەسێک دەستگیربکەن کە 65 کارتى ئەلیکترۆنیى نێودەوڵەتیى پێبووە ولەناو جانتاکەى شاردوویەتییەوە.

بەپێی زانیارییەكا سەرجەم ئەو ڤیزا و ماستەركارتانە پارەیان تێکراوە و تۆمەتبارەکە هەوڵیداوە کە ئەو پارانە لە عیراق بباتەدەرەوە، پاشان لەو وڵاتەى کە بۆى دەچێت سەرجەمیان رابکێشێت و بیانکات بە پارەی کاش.

هاوكات ئەوەش راگەیەندراوە، لەئێستادا لیژنەیەک پێکهێنراوە بۆ لێكۆڵینەوە، ئەو تۆمەتبارە و سەرجەم کارتەکانیش دەستیان بەسەرداگیراوە و لێکۆڵینەوە یاساییەکان بەردەوامدەبن.

ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان