عیراقی

داهاتی نەوتی عیراق کەمیکردووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


داهاتی نەوتی عیراق کەمیکردووە
مەودا میدیا-

وەزارەتی نەوتی عیراق داهاتی مانگی رابردووی بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوەشدەکات داهاتی نەوت بەڕێژەی (5.1%) کەمیکردووە بەهۆی دابەزینی نرخی نەوتەوە.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی نەوتی عیراق رایگەیاند "مانگی رابردوو داهاتی نەوت بەڕێژەی 5.1% کەمیکردووە و گەیشتووەتە حەوت ملیار و 306 ملیۆن دۆلار، لە کاتێکدا داهاتی نەوت لە مانگی نیساندا حەوت ملیار و 699 ملیۆن دۆلار بووە". 

ئەوەشخراوەتەڕوو "سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى بڕی هەناردەی نەوتی خاو بۆ مانگی ئایاری ئەمساڵ 102 ملیۆن و 463 هەزار بەرمیل بووە، بەڵام لە مانگی نیساندا 98ملیۆن و 634 هەزار بەرمیل نەوت بووه‌ كه‌چى داهاتى نه‌وت كه‌میكردووه‌، ئه‌ویش به‌ هۆى دابه‌زینى نرخى نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانى جیهاندا".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان