عیراقی

دوایین زانیاری لەسەر بودجەی عیراق بڵاوکرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوایین زانیاری لەسەر بودجەی عیراق بڵاوکرایەوە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

یاسای بودجەی ساڵەکانی 2023، 2024 و 2025 گەیشتووەتە سەرۆکایەتیی کۆماری عیراق و دەبێت لەماوەی دوو هەفتەدا سەرۆک کۆمار واژۆی لەسەر بکات.

ئەمڕۆ یەکشەممە 18ی حوزەیرانی 2023 د. لەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری عیراق رایگەیاند "یاسای بودجەمان بەدەستگەیشتووە و گفتوگۆی لەسەر دەکەین بۆ پەسندکردنی".

مۆفەق حسێن، ئەندامی لیژنەی ئابووری و پیشەسازی و بازرگانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "بەپێی یاسای سەرۆک کۆماری عیراق دەبێت لە ماوەی دوو هەفتەدا یاسای بودجە پەسندبکات".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئەگەر لە ماوەی ئەو دوو هەفتەیەدا سەرۆک کۆمار واژۆی لەسەر یاسای بودجە نەکرد، ئەوە یاساکە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە".

ئەو ئەندامەی پەرلەمانی عیراق وتی "بە جێبەجێکردنی یاسای بودجەی کە گەورەترین بودجەیە لە مێژووی عیراقدا، بەشێکی زۆری کێشە ئابوورییەکانی هەرێمی کوردستان و عیراق کۆتایی دێت، ئەگەر کێشەی بۆ دروستنەکرێت".

رۆژی 12ی حوزەیرانی 2023 ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە زۆرینەی دەنگ پرۆژەیاسای بودجە بۆ ساڵەکانی 2023، 2024 و 2025 پەسندکرد.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان