عیراقی

عیراق خاڵی سنووری لەنێوان هەرێم -ئێران دروستدەكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


عیراق خاڵی سنووری لەنێوان هەرێم -ئێران دروستدەكات
مەودا میدیا-

بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق، بڕەپارەیەك بۆ وەزارەتی ناوخۆ تەرخانکراوە بەمەبەستی دروستکردنی خاڵی سنووریی لە نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران.

لە راگەیەندراوێکی نووسینگەی راگەیاندنی ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق كە وێنەیەكی دەست مەودا میدیا گەیشتووە هاتووە، ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاریداوە بە هەموارکردنەوەی بڕیاری ژمارە 216ی ساڵی 2022، بەمەبەستی دروستكردنی خاڵی سنووریی لەنێوان سنوورەكانی عیراق - ئێران كە خاڵە سنوورییەكان دەكەونە سنووری نێوان هەرێم - ئێران.

بەپێی ئەو بڕیارە، بڕی 10 ملیار دینار بۆ وەزارەتی ناوخۆ تەرخانکرابوو، بەمەبەستی دروستکردنی خاڵی سنووری لەنێوان عیراق - ئێران، لەسەر سنوورەكانی کوردستان.

ئاماژە بەوەشكراوە، دانانی ئەو خاڵە سنوورییانە بەمەبەستی رێگریکردنە لە دزەپێکردن و قاچاخچییەتی و كاری هاوشێوە، خاڵە سنوورییەكانیش لە سنووری عیراق-ئێران لە چوارچێوەی خاكی هەرێم دەستپێدەكەن و لە سنووری تورکیا تەواودەبن.

باس لەوەشكراوە، دروستكردنی ئەو خاڵە سنوورییانە بەپێی بڕیارەكە دوای پەسندکردنی بودجەی گشتی فیدراڵی دەچێتە بواری جێبەجێكردن.

ژ.ع



Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان