گێتی

دوای سووتاندنی قورئان لە سوید لە دانیمارکیش هەمان کار کرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوای سووتاندنی قورئان لە سوید لە دانیمارکیش هەمان کار کرا
مەودا میدیا -
 
ئێوارەی دوێنێ لەلایەن گروپێکی توندڕەوی دانیمارکییەوە، لەبەردەم باڵیۆزخانەی عیراق قورئانێکی پیرۆز و ئاڵای عیراق سوتێندرا و دوای ئەوەش خۆپیشاندانەکانی عیراق زیاتر گەشەیان سەند.
 
ئێوارەی دوێنێ هەینی 21ی حوزەیرانی 2023 لە کۆپنهاگنی پایتەختی دانیمارک لەلایەن چەند توندڕەوێکی دانیمارکییەوە لەبەردەم باڵیۆزخانەی عیراق قورئانێک و ئاڵایەکی عیراق سوتێندرا.
 
دوای ئەو رووداوە ناڕەزاییەتییەکانی شەقامی عیراق زیاتر تەشەنەی سەند و بەرەبەیانیی ئەمڕۆ خۆپیشاندەران بەرەو باڵیۆزخانەی دانیمارک بەڕێکەوتن و لالیەن هێزە ئەمنییەکانەوە رێگرییان لێکرا.
 
ئەمەش لەکاتێکدایە، وەزارەتی دەرەوەی عیراق لە راگەیەندراوێکدا سەرکۆنەی سووتاندنی قورئان دەکات لە دانیمارک و داواش لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات لە رێگریی لە دوبارەبوونەوەی ئەم حاڵەتە بگرن.

ڤیدیۆی ساتی سووتاندنی قورئان لەلایەن گرووپە توندڕەوەکەوە: https://t.me/mewdamedia/4783
ر.ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان