عیراقی

لەبارەی بەهای دۆلارەوە هۆشداری دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەبارەی بەهای دۆلارەوە هۆشداری دەدرێت
مەودا میدیا - 
 
بانکی ناوەندیی عیراق رایدەگەیەنێت ئێمە بەردەوامین لە خستنەڕووی دۆلار بە بەها فەرمییەکەی بۆ بانک و کۆمپانیاکان و هەر کەسێکیش دەستکاری بەهاکەی بکات و بەرزی بکاتەوە ئەوا بەرپرسیاریەتیی دەکەوێتە ئەستۆ.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە 23ی تەموزی 2023 بانکی ناوەندیی عیراق رایگەیاند "تاوەکو ئێستا ئێمە رۆژانە بەردەوامین لە خستنەڕووی دۆلار بە بەهای فەرمیی خۆی بەو کۆمپانیا و بانکانەی کە مۆڵەتی فەرمییان هەیە و لە ئەگەری دەستکاریکردن و بەرزکردنەوەی نرخەکەیدا بەرپرسیارییەتی دەکەوێتە ئەسۆی بانک و کۆمپانیاکە".
 
باسی لەوەشکردووە "بەهای فەرمیی دۆلار بەرانبەر بە دینار بە هەزار و 320 دینار دیاریکراوە و ئێمەش هەر بەو شێوازە تاوەکو ئێستا داومانەتە بانک و کۆمپانیاکان".
 
ئەوەشی خستووەتەڕوو "هاوڵاتییان دەتوانن سکاڵا لە هەر نووسینگەیەکی ئاڵوگۆڕی دراو بکەن کە بزانن بەهای دۆلاری بەرزکردووەتەوە و لەبەرانبەریشدا رێکاری یاسایی بەرانبەریان دەگیرێتەبەر".
 
بانکی ناوەندی جەختیش کردووەتەوە "گەر هاتوو ئەو بەرزکردنەوەی بەهای دۆلارە بەسەر ئەو نووسینگانەدا ساغبووەوە، ناچارن قەرەبووی زیانلێکەوتووان بکەنەوە".

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە