عیراقی
بانکی ناوەندی رێنمایی نوێی بۆ فرۆشتنی دۆلار دەرکرد
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەپێی نووسراوێکی بانکی ناوەندیی عیراق بێت کە لە 23ى تەموزی 2023 ئاڕاستەى کۆمپانیاکانى فرۆشتنى دراو لە هەردوو جۆری ئەی و بی کراوە، لەپێناو ئاسانکاریی فرۆشتنى دۆلارى نەختینەیى بە گەشتیاران، رێگەیان پێدەدات کە هەژمارى بانکى بە دینار و دۆلار لە بانکى ناوەندیى عیراق بکەنەوە، ئەوەش بە مەبەستى بەشداریکردن لە دەروازەى ئەلیکترۆنیى کڕین و فرۆشتنى دراوى بیانى.

ئاماژە بەوەشکراوە "دەبێت ئەو هەژمارانەى بانکەکان دەیکەنەوە بە دینار بێت، بەڵام راکێشانى تەنیا بە دۆلار دەبێت بە بەهاى 1310 دینار بەرانبەر دۆلارێک.
ئەوەش روونکراوەتەوە "پێویستە بەڕێوەبەرى جێبەجێکارى بانکەکە یان یاریدەدەرەکەى لەگەڵ یەکێک لە کارمەندەکانى ئامادە بێت بۆ راکێشانى پشکەکەیان لە دۆلار و پەنجەمۆر و واژۆیان پێ دەکرێت و ئەگەر پشکەکەشیان لە دۆلار لە ماوەى دوو رۆژدا رانەکێشا، پارەکە بە دینار دەگەڕێندرێتەوە بۆ بانکەکە".
س.ر

بیروڕا